ئیتاڵیا

پیۆلی: هیچ بیانووێکمان پێ نیە

یاریگا-ستیفانۆ پیۆلی دان بەوەدا دەنێت هیچ بیانوویەکی شایستەیان پێ نیە بۆ هۆکاری شکستەکەیان بەرامبەر جەنەوا.

جەنەوا لە سان سیرۆ توانی شکست بە رۆسۆنیری بهێنێت لەو یارییەی ٢-١ کۆتایی هات. پیۆلی راهێنەری میلان باسی لە چەند هۆکارێک کرد بەڵام رەتیکردەوە بیانووبن و وتی “بە بێ بەڕێوەچوونی هاندەر تۆپی پێ، تۆپی پێ نیە لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە کاتێکی باش بوو تاوەکو توانستی راستەقینەی خۆمان تاقی بکەینەوە بەڵام سەرکەوتونەبووین. بەهۆی ئەم بارودۆخەوە (ڤایرۆسی کۆرۆنا) دڵنیانەبووین لەوەی یارییەکە بەڕێوەدەچێت و ئەوەش  زیانی لێداین هەرچەندە ئەوەش بیانوو نیە چونکە بەرامبەرەکەشمان لەهەمان دۆخ دا بوو”.

گۆران پاندێڤ و کاساتا لە نیوەی یەکەم دوو جار میلانیان هەژاند ، دواتر لە خولەکی ٧٧دا زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام  هەوڵەکانی دواتر بێهوودە بوون و بەو ئەنجامە کۆتایی هات”.

بابەتی زیاتر

Back to top button