ئیسپانیا

سیتین: ڕووبەڕووی یانەیەكی سەخت بووینەوە و بەهۆی ڤارەوە بردمانەوە

یاریگا: كیكی سیتین ، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد دەربڕی لە دوای شكستەكەیان لە كلاسیكۆ.

بارسێلۆنا توانی بە تاكە گۆڵێكی لیۆنێل میسی سێ خاڵی گرنگی یاریەكە بەدەست بهێنێت و بەشێوەیەكی كاتی خۆی بگەیەنێتە پێشەنگی خولی ئیسپانی.

لە دوای یاریەكە سیتین ووتی: زانیمان. ئەمڕۆ یاریەكی قورس ئەنجام دەدەین بەرامبەر یانەیەكی گەورە كە شەش یاری لەدوای یەكە بردنەوە بەدەست دەهێنێت، لە بێرنابیۆش توانی لە ڕیاڵ بباتەوە بەشێوەیەكی گشتی بە جوانی یاری دەكەن.

هەروەها ووتیشی: تووشی سەختی زۆر بووینەوە تا توانیمان گۆڵ بكەین، چەند هەلێكی گۆڵمان بۆ ڕێككەوت بەڵام نەمانتوانی گۆڵ تۆمار بكەین .

سەبارەت بە ڤار ووتی: ئێمە بردمانەوە بەهۆی ڤارەوە ، زۆر سوود بەخشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button