ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان ناوی یاریزانانی یانەی بۆ یاریی بەرامبەر ریال بێتیس بڵاوکردەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی بۆ یاریی داهاتوو بڵاوکردەوە.

تویتەری فەرمی شاهانەکان ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری یانەکەیان بۆ یاریی بەرامبەر ریال بێتیس بانگهێشت کراون و هەر یەکە لە لوکا مۆدریچ، لوکا یۆڤیچ و ئیسکۆ، ناچۆ و کارڤاخال ناویان لە لیستەکەدا نیە، تەنها هێرشبەرە سڕبیەکە بە هۆکاری هونەری بەشداری یارییەکە ناکات و ئەوانی دیکە پێکانیان هەیە. خامێس رۆدریگێز و رۆدریگ دووبارە بانگهێشت کراون.

ریال مەدرید شەوی یەک شەممە کاتژمێر 23 بە کاتی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە گەڕی 27ـی لالیگا دەبێتە میوانی ریال بێتیس.

بابەتی زیاتر

Back to top button