ئینگلتەرا

پێکانەکەی دێ بروین قورسە

یاریگا-پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچستەر  سیتی دان بەوەدا دەنێت رەنگە ئەم وەرزە بۆ کێڤن دی بروینی ئەستێرەی یانەکەی کۆتایی هاتبێت.

لە کاتێکدا ستیزن بۆ ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزی دەجەنگێت، دێ بروین بەرامبەر تۆتنهام بەهۆی ئازارەوە یاریگای جێهێشت.

گواردیۆلا سەبارەت بە پێکانەکەی ناوەڕاستکارە بەلجیکییەکە وتی

کاتێک یاریزانێک لە پێکان دەگەڕێتەوە و پاشان هەموو سێ رۆژ جارێک یاریت هەبێت، ئەمە روودەدات. جێگەی داخە کە لەم کاتە چارەنووسازەدا لەگەڵمان نابێت، رەنگە بۆ یاری کۆتایی جامی ئینگلتەراش نەگەڕێتەوە بەڵام دەبێت چاوەڕێ بکەین

مان سیتی یارییەکەی ١-٠ بردەوە و گەڕایەوە پێشەنگی خولی ئینگلیزی پاش ئەوەی لەسەر دەستی هەمان یانە لە خولی پاڵەوانەکان ماڵئاوایی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button