ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان گۆڕانکاری لە پێکهاتەی بۆ یاریی داهاتوو دەکات

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی لە لالیگا پشوو بە دوو یاریزان دەدات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە راهێنەری شاهانەکان بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ریال بێتیس پشوو بە ڤالڤێردی و مارسێلۆ دەدات و لە شوێنی ئەو دوو یاریزانە مۆدریچ و مێندی لە پێکهاتەی سەرەکەی یاریی دەکات، هۆکاری ئەو گۆڕانکارییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو دوو یاریزانە لە یاریی کلاسیکۆ زۆر ماندوو بوون.

ریال مەدرید دوای بردنەوەیان بەرامبەر بارسێلۆنا و وەرگرتنەوەی پێشەنگایەتی لالیگا، ئەمجارەیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان رووبەڕووی ریال بێتیس دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button