بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

فاڵکاو: تا ساڵانێکی زۆر دەتوانم لە لوتکەدا درێژە بە یاریکردن بدەم

یاریگا-رادەمیل فاڵکاو پێی وایە هێشتا زۆر زووە باسی وازهێنان بکات و دەڵێت بەنیازە بۆ ساڵانێکی زۆر لە یاریگاکان بمێنێتەوە.

کاپنەکەی ٣٣ ساڵەکەی مۆناکۆ لەم وەرزەدا خۆی و یانەکەی بە ئاستێکی زۆر خراپدا تێدەپەڕن، سەبارەت بە مانەوەی لەمۆناکۆ و داهاتووی وتی

هەمیشە پرسیاری داهاتووم لێدەکرێت. هێشتا ساڵێک لە گرێبەستەکەم ماوە لەگەل مۆناکۆ. سەرنجم تەنیا لەسەر ئەم وەرزەیە  لەم کاتەدا و پێم وایە دەتوانم تا ساڵانێکی زۆر لە لوتکەی خۆمدا بمێنمەوە. لەرووی جەستەییەوە زۆر هەست بە باشی دەکەم و بەردەوام دەبم جا لێرە  بێت یاخود لە وڵاتێکی دیکەی ئەورووپا

مۆناکۆ چوار خاڵ دوورە لە ناوچەی دابەزین بۆ خولی پلە دووی فەڕەنسا و سبەینێش رووبەرووی پاریس سان جێرمان دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button