ئه‌وروپا

كلۆپ: شكستەكەی واتفۆردم بیر مەخەنەوە

یاریگا: یۆرگن كڵۆپ ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كەوا یانەكەی شایستەی شكست بووە بەرامبەر چێڵسی.

شكستەكەی دوێنێی لیڤەرپول شكستی ژمارە سێ بوو لە كۆتا چوار یاری كە ئەنجامیداوە، یەكەمیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید بوو لە چامپیۆنسلیگی، دواتر لە پریمەرلیگ بەرامبەر واتفۆرد و یاریەكەی دوێنێش بەرامبەر چێڵسی لە جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

لە دوای یاریەكە كلۆپ ووتی: هیوادارم بوەستن لە بیر هێنانەوەی شكستەكەی بەرامبەر واتفۆرد ، شایستەی شكست بووین بەرامبەر چێڵسی ، دوو گۆڵیان تۆمار كرد و هەڵەی زۆرمان ئەنجامدا.

هەروەها ووتیشی: دوای گۆڵی یەكەمیان یاریەكە كراوە بوو، چەند هەلێكی گۆڵكردنمان بۆ درووست بوو بەڵام نەمانتوانی گۆڵ تۆمار بكەین، گۆڵی دووەمیان تۆمار كرد و توانیان بە باشی بەرگری بكەن.

لە كۆتایشدا ووتی: ئێمە ئێستا بیر لە ئەتلەتیكۆ مەدرید ناكەینەوە، بیر لە یاری داهاتوومان دەكەینەوە بەرامبەر بۆرنمۆس ، دووبارە دەست دەكەینەوە بە بردنەوەكان و لە ڕۆژی شەممەوە دەست پێدەكەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button