ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

مێسی وەک باشترین یاریزانی مانگی رابردوو دەست نیشانکرا

یاریگا
لیۆنێل مێسی، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەلایەن ماڵپەری هوسکۆرد وەکو باشترین یاریزان لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا دەست نیشانکرا.

ماڵپەری هوسکۆرد مانگانە باشترین یاریزانی لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا واتە لالیگا، پرێمەرلیگ، سێریائەی، بۆندزلیگا و لیگ وەن دەست نیشان دەکات و ئەمجارەیان گۆڵکارە مێژووییەکە بلاوگرانا نمرەی 9.5 بۆ دانراوە و پێش هەر یەکە لە کلیان مباپێ، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کریستۆڤەر ئێنکۆنکۆ کەوت و بووە باشترین یاریزان.

مێسی مانگی رابردوو لەگەڵ یانەکەی توانی چوار گۆڵ و شەش ئاسیست تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button