فه‌ره‌نسا

یاری گەڕانەوەی نێیمار داسیلڤا راگەیەندرا

یاریگا-نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ یارییەکەی بەرامبەر مۆناکۆ لە پێکهاتەی یانەکەدا دەبێت و پێشبینی دەکرێت بەشداربێت.

تۆماس توخێل راهێنەری پاریس ئاشکرایکرد نێیمار رەنگە یەکشەممە یاری بکات و  وتی “هێشتا دوو یەکەی مەشقمان ماوە بەر لەو یارییە بەڵام ئەگەر هەمووشتێک بە باشی بڕواتە پێش بۆ یارییەکەی یەکشەممە دەگەڕێتەوە”.

سبەینێ پاریس روبەرووی مۆناکۆ دەبێتەوە و پاش دوو شکستی لەسەریەک، لەم یارییەدا پێویستی بە یەک خاڵە بۆ بردنەوەی ناسناوەکە. گەڕانەوەی نێیماریش پاش سێ مانگ دێت لە دوورکەوتنەوەی بەهۆی پێکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button