ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ئەگەرێک لە ئارادایە یاریی گەڕانەوەی یوڤی و لیۆن لە تۆرینۆ ئەنجام نەدرێت!

یاریگا- یاریی گەڕانەوەی نێوان یوڤێنتوس و لیۆن، ڕەنگە بخرێتە یاریگایەکیتر، ئەوەش بە گوێرەی دوایین لێدوانەکانی سەرۆکی یانە فەڕەنسیەکە.

جیان میشێل ئاولاسی سەرۆک، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسیی ئەو ئەگەری خستۆتە بەر باس و هۆکارەکەشی بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێنێتەوە کە لە ئێستادا ئیتاڵیای گرتۆتەوە و گومان لە تووشبوونی یاریزانانی یوڤێنتوسیش هەیە، ناوبراو گوتی: “ویوفا بڕیار دەدات لە کوێ یارییەکە بکرێت. هەندێ شتی نوێ هەیە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، چونکە تیمی خوار تەمەن 23 ساڵی یوڤی کەرەنتینە کراون. ترسیان لە چوار یاریزانیان هەیە و پاراستنی ڕاهێنانەکان لەگەڵ تیمی یەکەم. هیوادارم هەواڵی خۆش بگات. لە خراپترین دۆخیشدا، ئەنجامدانی یارییەکە لە یاریگایەکی جیاوازتر، بەدەر نییە لە ئەگەرەکان.”

لیۆن لە یاریگای خۆیدا بە گۆڵێکی بێ وەڵام براوە بوو. یاریی گەڕانەوە بڕیارە لە 17ی ئەم مانگە لە یاریگای یوڤی ئەنجام بدرێت. ئەوە لە کاتێکدایە کۆتا یاری خانمەکە لە خولی ئیتاڵی بەرامبەر ئینتەر میلان هاتە دواخستن هەر بە هۆی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button