ئیسپانیا

ئامارەكانی كۆرتوا لە شتیگن باشترە پێش كلاسیكۆ

یاریگا: تیبۆ كۆرتوا ، گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئامارەكانی لە شتیگن باشترە لە پێش یاریەكەی ئەمشەویان.

بارسێلۆنا لە پێشەنگی خولەكە دێت بە جیاوازی دوو خاڵ لە ڕیاڵ مەدریدی دووەم.

لە سێ یاری كلاسیكۆ كۆرتوا 6 گۆڵی لێ تۆمار كراوە بە ڕێژەی دوو گۆڵ لە یاریەكدا.

لەم وەرزەدا گۆڵپارێزە بەلجیكیەكە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان 24 گۆڵی لێ كراوە لە 30 یاریدا هەروەها لە 14 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.

بەڵام تێر شتیگن لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان لە 32 یاریدا 32 گۆڵی لێكراوە و لە 10یاریدا تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button