ئیسپانیا

ماوەی 336 خولەكە میسی هیچ گۆڵێكی لە كلاسیكۆ تۆمار نەكردووە

یاریگا: لیۆنێل میسی ، ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێنج یاریە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ نەیتوانیوە هیچ گۆڵێك تۆمار بكات.

ئەستێرەكەی بلاوگرانا گۆڵكاری مێژووی كلاسیكۆیە بە تۆماركردنی 26 گۆڵ.

كۆتا یاری كە میسی گۆڵی تێدا تۆمار كردبێت لە كلاسیكۆ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2018 كە یاریركە یاریەكە بە یەكسان بوون 2-2 كۆتایی هات.

لە دوای ئەوە بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی لە كلاسیكۆی 5-1 بەشدار بێت ، هەروەها ل گێمی دووەمی یاری جامی شای ئیسپانیای وەرزی ڕابردوو بەشداریكرد و نەیتوانی هیچ گۆڵێك تۆمار بكات.

لە یاری گەڕانەوەی هەمان وەرز نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات ،لە یاری ئەم وەرزەش لە كامپ نۆو یاریەكە 0-0 كۆتایی هات، 336 خولەك لە كلاسیكۆ تێپەڕیوە بە بێ ئەوەی هیچ گۆڵێكی میسی ببینین.

شایەنی باسە كۆتا چوار كلاسیكۆ لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕیاڵ مەدرید سەرجەمیانی دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button