ئیسپانیا

دی یۆنگ: هیوادارم بردنەوەكەی 4-1 دووبارە بكەینەوە لە بێرنابیۆ

یاریگا: فرانكی دی یۆنگ، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هیواخوازە كلاسیكۆ ببەنەوە.

یاریزانەكەی پێشووی ئەیاكس لەگەل یانە كۆنەكەی بردنەوەیەكی گەورەیان بەسەر ڕیاڵ مەدرید بەدەستهێنا لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.

ئەمشەو لە كلاسیكۆی جیهان یانەی ڕیال مەدرید میوانداری بارسێلۆنا دەكات لە میانەی یاریەكانی گەڕی 26ی خولی ئیسپانی.

لە چاوپێكەوتنیدا پێش یاریەكەیان دی یۆنگ ووتی: یاریەكەمان ئەو كات لەگەل ئەیاكس نایاب بوو توانیمان ئەنجامێكی گەورە بەدەست بهێنین، هیوادارم بتوانین دووبارەی بكەینەوە.

هەروەها ووتیشی: بۆسكێتس زۆر هاوكاریمان دەكات، ئێمە بەردەوام قسە دەكەین،ئامۆژگاریم زۆر دەكات لە ژیانی تایبەتم و لە یاریگاش.

بەردەوام بوو ووتی: هیوادارم لە هەر شوێنێكی یاریگا بم تۆپ زۆر وەربگرم، ئاشكرایە كە یاریكردنمان لە كلاسیكۆ هەمان شێوەی یاری ناپۆلی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button