ئیسپانیا

كۆرتوا: میسی وەك هەر یاریزانێكی دیكەیە و ناترسم لێی

یاریگا: تیبۆ كۆرتوا ، گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، ئاشكرایكرد كەوا ترسی لە لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نیە.

ڕیاڵ مەدرید لە نێو یاریگای خۆی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی بارسێلۆنا دەكات لە میانەی یاریەكانی گەڕی26ی خولی ئیسپانی.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا پێش كلاسیكۆ كۆرتوا ووتی: من بیر لە میسی ناكەمەوە پێش كلاسیكۆ، لە ئەتلەتیكۆش هەروا بووم.

هەروەها گۆڵپارێزە بەلجیكیەكە ووتیشی: بەڕای من میسی وەك هەر یاریزانێكی دیكەیە، هیچ ترسێكم نیە لێی، ئێمە كار لەسەر جوڵەكانی دەكەین، وەك هەر یاریزانێكی دیكە لە هەر یانەیەكی دیكە بۆ نمونە سێلتا فیگۆ و لیڤانتی ، هیچ جیاوازیەك نیە.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close