چامپیۆنزلیگ

ئەگەر سزادانی ڤینیسیۆس جونیۆر هەیە لە چامپیۆنزلیگ

یاریگا- لێدوانەکانی ڤینیسۆس جونیۆری یاریزانی ڕیاڵ مەدرید دوای یارییەکەیان بەرامبەر مان سیتی، ناوبراوی خستۆتە بەردەم مەترسی سزادانەوە، کاتێک بە توندی ڕەخنەی لە ئاستی ناوبژیوانیی یارییەکە گرت.

ڕەخنەکانی ئەو یاریزانە دوای شکستەکەیان هات بەرامبەر یانە ئینگلیزییەکە لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، کاتێک چەند حاڵەتێکی جێ-مشتومڕ دروست بوو کاریگەری کردە سەر ئەنجامی یارییەکە بە تایبەت گۆڵی یەکسانبوون کە گابرێل خیسۆس تۆماری کرد.

لاوەکەی مێرەنگی بە روونی لەو حاڵەتە دەنگ و بە فاوڵ وەسفی کرد، ناوبژیوانانیشی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە دژی ڕیاڵن.

ڕاپۆرتە جیاوازەکان باس لەوە دەکەن یاریزانە بەڕازیلیەکە ڕەنگە ڕووبەڕووی سزادان ببێتەوە، ئەوەش بە پشتبەستن بە ڕووداوی هاوشێوە، کاتێک پێشتر مانوێل پێلگرینی و جۆزێ مۆرینهۆ، ڕاهێنەرانی ۆێشووتری ڕیاڵ بە هۆی ڕەخنە کە ئاستی ناوبژیوانی، سزا دراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button