ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

شۆک: لیڤەرپوول نابێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ

یاریگا
لیڤەرپوول ئەم وەرزە ئاست و ئەنجامیان وایکردووە کە لە ئێستاوە ئەو یانەیە بە براوەی ناسناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بناسن، بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشە لەم ناسناوەی رێدز دەکات.

رۆژنامەی دەیلی مایلی بریتانی بڵاویکردووە بەرپرسانی وڵاتەکەیان دەیانەوێت سەرجەم چاڵاکیە وەرزشیەکان بۆ ماوەی دوو مانگ لە تەواوی بریتانیا بوەستێنن، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە هەفتەی 27 کۆتایی نادێت و هیچ یانەیەک نابێتە پاڵەوان و هیچ یانەیەکیش دانابەزێت، چونکە لە یاسای تۆپی پێ ئەم وڵاتە بە هیچ شێوەیەک باس لەمجۆرە گرفتانە نەکراوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە تاوەکو ئێستا هیچ بریارێک لەسەر وەستانی خول و چاڵاکیەکان نەدراوە، بەڵام لە ئەگەری ئەم بریارە ئەوا لەوانەیە لیڤەرپوول نەبێتە پاڵەوان.

Back to top button