چامپیۆنزلیگ

لە زاری گابرێل خیسۆسەوە، ڕووداوی پاڵنانی ڕامۆس و دروستیی گۆڵەکە ڕوون دەکرێتەوە

یاریگا-گابرێل خیسۆس باس لەو حاڵەتە دەکات کە پێش هەژاندنی تۆڕی گۆڵی ڕیاڵ مەدرید، لە نێوان خۆی و سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاردا ڕووی دا و مشتومڕی ۆری لە بارەوە کرا.

خیسۆس بۆ کەناڵی مۆڤیستیاری ڕوون کردەوە و گوتی: “تۆپی پێی یاریی بەر یەک کەوتنە، بەڵام ئەوەی من پاڵنان نەبوو بە ڕامۆسەوە، بەڵکوو تۆسقاڵێک “نەختێک” دەستم خستە سەر پشتی ئەو، ئەوەش فاوڵ نییە.”

خیسۆس توانی گۆڵی یەکسانبوونی یارییەکە تۆمار بکات، پێش ئەوەی کیڤن دی برۆین گۆڵی دووەمی سیتیزنس و بردنەوە ببەخشێت بە گواردیۆلای ڕاهێنەر.

گۆڵەکەی خیسۆس بێ ڕەخنە و مشتومڕ نەبوو، کاتێک یاریزانان و هاندەرانی مێرەنگی ڕەخنەی توندی ناوبژیوانی یارییەکەیان کرد بەوەی دوای حاڵەتەکە، نەگەڕایەوە بۆ پشکنینی ڤار.

– ڤیدیۆی گۆڵەکە:

ڤیدیۆ : گۆڵی یەکسان بوونی مان ستی دژی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button