ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕاپۆرتەکان: وێرنەر دوو یانەی گەورەی ئەورووپای لە پێناو یانەی دڵخوازی خۆیدا ڕەت کردۆتەوە

یاریگا- بە گوێرەی ڕاپۆرتە جیاوازەکان، تیمۆ وێرنەری هێرشبەری لایپزیگ، دوو یانەی زلهێزی ئەورووپای لە پێناو یانەی لیڤەرپووڵ.

ڕاپۆرتەکان کە پشتیان بە زانیارییەکانی ڕۆژنامەی میرەر و ئەتڵەتیک بەستووە، ئەوەیان بڵاو کردۆتەوە کە گۆڵکارە ئەڵمانییەکە دەستەوارەی یانەکانی بارسێلۆنا و مانچستەری ڕەت کردۆتەوە لە پێناو خواستەکەی خۆی، کە ڕێدزی ئینگلیزییە. ئەوەش هاتووە، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ناوبراو، تا مانگی چواری ئەمساڵ، دەگاتە 51 ملیۆن پاوەند.

تاکە گرفت لە بەردەم ئەم گواستنەوەیەدا، وەک لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە، بوونی سیانەی تۆقێنەری وەک موحەمەد سەڵاح، سادیۆ مانێ و ڕۆبێرتۆ فیرمینۆیە کە ڕەنگە ئەڵمانییە 23 ساڵانەکە ئاسان نەبێت بتوانێت پێگەی سەرەکی خۆی لە سەر ئەو سیانە، لە متمانەکانی یۆرگن کڵۆپدا جێگە بکاتەوە.

وێرنەر ئەم وەرزە ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات، بە شێوەیەک لەگەڵ لایپزیگ لە 33 یاریی ئەم وەرزەدا، توانیویەتی 27 گۆڵ تۆمار بکات و 11 گۆڵیش دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button