ئه‌وروپا

ساری: یاریزانەكانم لە یاریەكان خاوترن وەك لە ڕاهێنانەكان

یاریگا: ماوریسۆ ساری ، ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پێی وایە كە یاریزانەكانی لە یاریەكان خاوترن وەك لە ڕاهێنانەكان.

یوڤێنتوس تووشی شكست هات بەرامبەر لیۆن بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكە ساری ووتی: ناتوانم لەوە تێبگەم بۆ تۆپەكە لە ڕاهێنانەكان خێراترە وەك لە یاریەكان، من ناتوانم ئەوە شی بكەمەوە.

هەروەها ووتیشی: ئەوە هۆكارە بۆ ئەوەی شتەكان لەدەست بدەیت، یاریەكە هەمووی لە هێڵی بەرگری بوو، گێمی دووەم باشتر بووین بەڵام ئەوە بەس نیە بۆ خولی یانە پاڵەوانەكان ، نازانم بۆچی یاریزانەكان تێناگەن لێم كە بە خێرای تۆپەكە بجوڵێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button