ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ئالابا: لیڤاندۆڤسكی هیچی كەمتر نیە لە ڕۆناڵدۆ و میسی

یاریگا: داڤید ئالابا، یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ستایشی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری یانەكەی دەكات.

شەوی ڕابردوو بایرن میونشن لە نێو یاریگای چێڵسی ڕووبەڕووی یانە ئینگلیزیەكە بوویەوە و توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یاریەكە بباتەوە كە لە یاریەكەدا لیڤاندۆڤسكی توانی گۆڵێك تۆمار بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

لە لێدوانی دوای یاریەكە ئالابا ووتی: لیڤاندۆڤسكی هێرشبەرێكی جیهانیە هەمووان توانای ئەو دەزانن بۆ تۆماركردنی گۆڵ، بەلام لە یاری چێڵسی بە شێوازێكی جیاواز دەركەوت ئەویش گۆڵ درووستكردن بوو.

هەروەها ووتیشی: ئەو شایەنی ئەوەیە لە شانی ڕۆناڵدۆ و میسی ناوی بهێنرێت، زۆر گرنگە بۆ ئێمە، دڵخۆشین بە هەبوونی، لە هەموو یاریەك دەردەكەوێت ، یەكێكە لە باشترین هێرشبەرەكانی جیهان ، بگرە لە هەمووانیش باشتر.

لیڤاندۆڤسكی پێشەنگی گۆڵكارانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای گرتووە بە تۆماركردنی11 گۆڵ و بە جیاوازی گۆڵێك لە پێش ئیرلینگ هالاندەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button