ئه‌وروپا

سیتین: ئەنجامێكی باش بوو لە یاری گەڕانەوە چاوەڕوانیانین

یاریگا: كیكی سیتین ، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرایكرد كەوا ئەنجامەكەی بە دڵە.

هەردوو یانەی ناپۆلی و بارسێلۆنا لە یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ لە یاریگای ناپۆلی بە گۆڵێك یەكسان بوون كە گۆڵەكەی ناپۆلی مێرتینیز تۆماریكرد و گۆڵەكەی بلاوگراناش لەلایەن گریزمانەوە تۆماركرا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكە سیتین ووتی: ئەوە ئەنجامێكی باشە، لەبەر ئەوەی یاری گەڕانەوە لە یاریگای خۆمان ئەنجام دەدرێت.

هەروەها ووتیشی: ئەوان بە 10 یاریزان بەرگریان دەكرد كە هەموویان نزیك بوون لە ناوچەی سزای خۆیان، ڕاستە ئێمە هەلی گۆڵكردنی زۆرمان درووست نەكرد.

بەردەوام بوو ووتی: لە یاری گەڕانەوە بۆسكێتسمان لەدەستدا هەروەها ڤیدالیش ، پیكیش ئازاری هەیە لە قاچیدا، بەدوای ڕێگە چارەدا دەگەڕێین.

بابەتی زیاتر

Back to top button