ئینگلتەرا

کڵۆپ هێشتا ترسی هەیە لەوەی مان سیتی بیانگرێتەوە!

یاریگا- یۆرگن کڵۆپی هێشتا دڵنیایی نییە لەوەی یانەکەی بەو جیاوازیە زۆرەشەوە بیر لەوە بکاتەوە خولی ئینگلیزی بۆ یەکلا بووبێتەوە.

ڕاهێنەرەکەی لیڤەرپووڵ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سکای سپۆرتس گوتی: “کە یاری کردنی سیتی دەبینیت، دەزانیت ئەمە ئەو جۆرە تیمانەیە کە دەتوانن هەموو یارییەکانیتریان ببەنەوە. بۆیە دەبێت ئێمە لەسەر بردنەوەکانمان بەردەوامبین.”

ئەو قسانەی کڵۆپ لە کاتێکدایە کە دوای هەفتەی 27ی پریمەرلیگ، جیاوازی نێوان ڕێدزی پێشەنگ و مان سیتی پلەی دووەم، 22 خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button