ئاسیا

یەکێتی تۆپی پێی کۆیت داوای لێبوردنی لە یانەی پێرس پۆلیس کرد

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی کۆیت، بە فەرمی داوای لێبوردنی کرد لە میوانداری کردنی یاریی نێوان یانەی تەعاونی وڵاتەکەی و یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی.

یەکێتتیەکە بە فەرمی داوای لێبوردنی کرد بەوەی یاریی نێوان ئەو دوو یانەیە لە میانی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیاوە، کە هەفتەی داهاتوو کاتەکەیەتی، ناتوانن ئەنجام بدرێت، ئەوەش بەهۆی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کرۆنا لە وڵاتی ئێران.

ڕۆژنامەی “الرياضة”ی سعوودی ئەوەی بڵاو کردۆتەوە کە ئەمڕۆ دووشەمە یەکێتی تۆپی پێی کۆیت بە فەرمی لێبوردننامەکەی گەیاندۆتە پێرسپۆلیس.

پێش چەند هەفتەیەکیش، یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاری دابوو بە ئەنجام نەدانی یارییەکان لە خاکی ئێران، ئەمەیان بە هۆکاری ئاساییشیی، لە پاش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکرانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button