ئه‌وروپا

ئینسینی: میسی باشترین یاریزانی جیهانە

یاریگا: لۆرینزۆ ئینسینی ، یاریزانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی باس لە سەختی ڕووبەڕووبوونەوەكەیان دەكات بەرامبەر بارسێلۆنا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان یاریزانە ئیتاڵیەكە ووتی: پێشتریش زۆر جار ووتومە میسی باشترینی جیهانە بەڕای من، بەڵام بەڕای هاندەرانی ناپۆلی ماڕادۆنا پیرۆزە و نابێت بە كەس بەراورد بكرێت.

هەروەها ووتیشی: ڕوووبەڕووی یانەیەكی گەورە دەبینەوە، پێویستە لە باشترین ئاستی خۆماندا بین ، ئەوان میسی یان هەیەلە توانایدا هەیە شتانێك پێشكەش بكات كە كەس لە توانایدا نیە ئەنجامی بدات.

وا بڕیارە سبەینێ هەردوو یانەی ناپۆلی و بارسێلۆنا لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button