ئینگلتەرا

ناوبژیوانێکی هاککەر !

یاری نێوان بارنسلی و پیتەربۆرۆو لە خولی پلە یەکی ئینگلتەرا دواخرا پاش دەستگیرکردنی ناوبژیوانی یارییەکە لەلایەن پۆلیس بەتۆمەتی هاککردنی ئیمەیلی کۆلێجێک.
ناوبژیوانە هاکەرەکە ناوی دین موهاریبە و تەمەنی ٢٩ ساڵە ئەندامی باڵای فیدراسیۆنی ناوبژیوانانە و پۆستی بەڕێوەبەری گەشەپێدانی ناوبژیوانە نێودەوڵەتییەکانی هەیە.
وتەبێژی پۆلیسی شاری مانچستەر وتی «لە ٣٠ی ئەم مانگەدا پۆلیس دەستیگرت بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی ئەلیکترۆنی کە بەکارهاتن وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان لە کەیسی هاککردنی ئیمەیلی کۆلێجێک کە بە تۆمەتی هەڵماڵینی نهێنی کەسی. لەسەر ئەو ڕووداوەش کەسێکی ٢٩ ساڵ دەستگیرکراوە بەناوی دین موهاریب کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت تاوانباری ڕووداوەکە بێت. ناوبراو تاوەکو ٢٦/١١ لە زیندان دەمێنێتەوە».

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

هێرش جەعفەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .