ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

مانۆلاس: هیوادارم ریمۆنتادایەکی دیکە بەرامبەر بارسێلۆنا ببینم

یاریگا
کۆستاس مانۆلاس، بەرگریکاری یونانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا دوای دوو ساڵ جارێکی دیکە لە چامپیۆنزلیگ یاری بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات.

بەرگریکاری یانەکەی باشووری ئیتاڵیا لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە رووبەرووبونەوەی یانەی ئیسپانیەکە دەکات و دەڵێت ” ئەو شەوە هەرگیز لە بیر ناکە کاتێک توانیمان لەگەڵ یانەی رۆما ریمۆنتادا بەسەر بلاوگرانا بێنین و کە لە هەمووی بە چێژتریش گۆڵەکەی من بوو کە بووە هۆی سەرکەوتنی یانەکەمان، هیوادارم ئەمجارەش بتوانین ئەو یادگارییە دوبارە بکەینەوە و بردنەوە بەدەست بێنین “.

مانۆلاس لە لێدوانەکەیدا ئەوەی نەشاردەوە کە ئەرکیان بەرامبەر میسی هاوڕێیانی قورس دەبێت، بەڵام لە هەمان کاتدا بڕوایان هەیە کە بردنەوە بەدەست دێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button