ئه‌وروپا

مارتن برایتوایت: نامەوێت جلەكانم بشۆم چونكە میسی لە باوەشی كردووم

یاریگا: مارتن برایتوایت، هێرشبەری نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو پەیوەندی بە یانەكەوە كرد لە یاریەكەی دوێنێ بەشداری كرد.

لە دوای یاریەكە هێرشبەرە دانیماركیەكە ووتی: هەستێكی نایاب بوو، خەونەكەم بوو بە ڕاستی، هەستم بە هەندێك ترس كرد بەڵام خەونی خۆم بوو، زۆر دلخۆشم بە بۆنەی بردنەوەكەوە، هاندەران پێشوازیان لێكردم بە شێوەیەكی جوان، هەست بە شانازی دەكەم كە یاریزانێكم لەو یانەیە.

هەروەها ووتیشی: میسی پیرۆزبایی لێكردم، ئەو كەسێكی نایابە، دەمەوێت لەگەلی بم و یارمەتی یانەكە بدەین، چەند هەلێكی بۆ درووستكردم كاتێك بەرەو گۆڵ دەچووم.

لە كۆتایشدا ووتی: جلەكانم ناشۆم چونكە میسی لە باوەشی كردووم.

بارسێلۆنا لە نێو یاریگای توانی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی خاوێن یاریەكە لە ئیباری میوان ببەنەوە ، كە لەو یاریەدا میسی توانی سوپەر هاتریك تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button