ئه‌وروپا

ساری: خەون بە خول و چامپیۆنسلیگەوە دەبینین

یاریگا: ماوریسۆ ساری ، ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پێی وای كە بیركردنەوە لە بردنەوەی چامپیۆنسلیگ مانای ئەوە ناگەیەنێت خول لە دەست بدەیت.

یوڤێنتوس توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی شكست بە سپاڵ بهێنێت بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.

لە دوای یاریەكە ساری ووتی: بردنەوە لە سپاڵ زۆر گرنگ بوو لە پێناو ڕكابەریكردنی خولی ئیتاڵی و ڕیزبەندی یەكەمی خولەكە ئامانجی گەورەی ئێمەیە.

هەروەها ووتیشی: ئێستا ئیتر دەبێت بیر لە چامپیۆنسلیگیش بكەینەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی چوارشەممە بەرامبەر ئۆڵۆمپیك لیۆن، دوو ڕۆژمان لەبەردەستە بۆ خۆ ئامادەكردن، بردنەوەی خول و چامپیۆنسلیگ ئامانجی سەرەكی ئێمەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button