ئیسپانیا

ئایا بارتۆمیۆ دەڕوات؟ بارسێلۆنا پلانی هەڵبژاردنی پێشوەختی هەیە

یاریگا: كێشەو گرفتەكانی یانەی بارسێلۆنا بەردەوامی هەیە و بەرەبەیانی دوێنێ كۆبونەوەیەكی بەپەلەی ئیدارەكە بەڕێوەچوو.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا بەشێكی زۆری ئیدارەی یانەكە دڵخۆش نین و داوا لە بارتۆمیۆ دەكەن دەست لە كار بكێشێتەوە و هەڵبژاردنێكی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كەوا پاڵەپەستۆ خستنە سەر سەرۆكی ئێستای بارسێلۆنا ناچاری دەكات كەوا بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە بدات.

ساندرۆ ڕۆسێلی سەرۆكی پێشوو بارسا ناچار كرا بە دەست لە كار كێشانەوە لە 2014 بە تۆمەتی گەندەڵی و دواتر یانەكە بڕیاری هەڵبژاردنی دا لە ساڵی 2015 و سەر ئەنجام ماریا بارتۆمیۆ كرا بە سەرۆك.

بابەتی زیاتر

Back to top button