ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگ

هالاند بە باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ دیاری کرا

یاریگا- ئێرلینگ هالاندی یاریزانی بروسیا دۆرتمۆند بە باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ دیاری کرا.

هێرشبەرە سویسرییەکە لە یاری چوونی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیەکە توانی بەرامبەر پاریس سانت ژێرمانی میوانیان، دوو گۆڵ تۆمار بکات و بردنەوە بە یانەکەی ببەخشێت.

دۆرتمۆند یارییەکەی 2-1 بردەوە و هالاندی لاویش کۆی گۆڵەکانی خۆی لە چامپیۆنزلیگ بەرز کردەوە بۆ 10 گۆڵ و پێشەنگە.

لاوە 19 ساڵانەکە، لە مانگی یەکی ئەم ساڵ لە ساڵزبۆرگی نەمساییەوە ڕووی کردە سیگناڵ ئیدۆنا پارک.

بابەتی زیاتر

Back to top button