ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

ستێرلینگ: ریال مەدرید یانەیەکی گەورەیە

یاریگا
رەحیم ستێرلینگ، هێرشبەری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی باس لە دەنگۆی گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید دەکات و دەڵێت لە یانەکەی دڵخۆشە.

گۆڵکارەکەی ستیزن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی دەڵێت ” ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتە شاهانەکان گرنگیم پێ دەدەن، دەزانم کە ئەوان یانەیەکی گەورەن و ئارەزووی هەموو یاریزانێکە یاری بۆ ئەو یانەیە بکات، بەڵام من لە یانەکەم زۆر دڵخۆشم و گرێبەستم لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە و دەمەوێت رێز لە گرێبەستەکە بگرم “.

ستێرلینگی 25 ساڵ تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ مان سیتی هەیە و ئەستەمە ئەو یانەیە لەم ماوەیەدا دەستبەرداری ببن.

بابەتی زیاتر

Back to top button