ئیسپانیا

ڕاهێنەری ئیبار: میسی پێوویستی بە پشوو نیە ئەو لە كاتی یاری پشوو وەردەگرێت

یاریگا: جۆسێ میندیلیبار، ڕاهێنەری یانەی ئیبار پێی وایە كە لیۆنێل میسی پێوویستی بە پشوو وەرگرتن نیە پێش یاری.

ئیباری ڕیزبەندی 16یەم ڕوووبەڕووی بارسێلۆنای دووەم دەبیتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 25ی خولی ئیسپانی.

یاریەكەی ئیبار بۆ بارسێلۆنا پێش 72 كاتژمێر دێت لە یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ بەرامبەر ناپۆلی ئیتاڵی.

سەبارەت بەوە ڕاهێنەری ئیبار ووتی: لیۆنێل میسی پێوویستی بە پشوو وەرگرتن نیە، لە یاریەكەی سبەینێ، ئەو بەهرەی تەواوی هەیە كە تواناكانی تەنها لەوانەدا بەكاربهێنێت كە یانەكەی پێوویستیەتی، دەزانێت كەی بەشداری یاریەكە بكات و كەی پشوو وەربگرێت و چاوەڕێ بكات.

هەروەها ووتیشی: لە ژیانمدا ڕووبەڕووی بارسێلۆنا نەبوومەتەوە بە بێ بەشداریكردنی میسی بە سەرەكی تەنها جارێك نەبێت، ئەو كات ڕاهێنەری ئۆساسۆنا بووم دوو گۆڵ لە دوا بووین كاتێك بینیم ڕاهێنان دەكات بێتە ناو یاریگا شۆك بووم دواتر هات و دوو گۆڵیشی تۆمار كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button