ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ڤیدیۆ: هالاند لاسایی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکاتەوە

یاریگا- ئێرلینگ هالاندی گۆڵکاری لاو، تا دێت زیاتر تواناکانی خۆی پیشانی جیهان دەدات، لەگەڵ یانە نوێیەکەشیدا، شەوی ڕابردوو توانی دیسانەوە لە چامپیۆنزلیگ خۆی بسەلمێنێت و ئەم جارە پاریس سانت ژێرمان بکات بە نێچیری خۆی.

ڤیدیۆیەکی هێرشبەرە سویسراییەکە پێگە جیاوازەکانی سۆشیاڵ میدیای تەنیوە، کە کاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مەشق کردنی پێش ڕووبەڕوو بوونەوەکەی پی ئێس جی، تێیدا هالاند لاسایی شێوازی ئاهەنگگێڕانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات.

ناوبراو یەکێکە لەو لاوانەی ڕۆناڵدۆ بە سرووش پێدەری خۆی دەزانێت. پێشتریش باوکی یاریزانەکە ئەوەی درکاندبوو کە هالاند تەنانەت لە ژمە خواردنەکانیشدا هەوڵ دەدات پێڕەوی هەمان ڕژێمی خۆراکیی ئەفسانە پورتوگالییەکە بکات.

بەو دوو گۆڵەی کە شکستیان بە پاریسییەکان هێنا2-1, هالانی تەمەن 21 ساڵان، بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ، پێشەنگی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button