ئینگلتەرا

بۆ ئەم پێناوە گواردیۆلا هانا دەباتە بەر مامی ڕافایل نادال

یاریگا- هەینی ڕابردوو یوفا سزای مان سیتی بە سڕکردنی بۆ دوو ساڵ بەشداریکردنی لە چامپیۆنزلیگ ڕاگەیاند.

هەوڵەکانی پیپ گواردیۆلا بەردەوامە لە ڕاگرتنی ورەی یاریزانەکانی و ناوبەناو لێدوان دەدات بۆ بەهێز ڕاگرتنی یەکڕیزیی یانەکە. لە دوایین پێشهاتدا، وەک لە ڕۆژنامەی سپۆرتس میدیا سێتدا هاتووە، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ڕاوێژی بە تۆنی نادال کردووە، کە ناوبراو دەکاتە مامی تێنسزانی ناوداریی ئیسپانی، ڕافایل نادال.

تۆنی پسپۆر و ڕاهێنەری برەودانی هاندانی گەشەی مرۆییە. هەر بو گوێرەی سەرچاوەکە، ئەم ڕاهێنەرە مەشقەکانی سیتیزنسدا بینراوە و لێدوانی پڕ هاندانی بە یاریزانەکان داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button