ئیتاڵیا

گاتووزۆ دەرگای مانەوە بۆ سیلڤا دەکاتەوە

ئەگەرچی باس لە رۆشتنی ئاندرێ سیلڤا لە یانەی ئەی سی میلان دەکرێت، گاتووزۆ دەرگای مانەوەی بۆ ئەو یاریزانە دەکاتەوە.

سیلڤای پورتوگالی بەشێوازی خواستن یاری بۆ سێڤیای ئیسپانی دەکات ئەمەش دوای ئەوەی ئاستێکی باشی لە سانسیرۆ پێشکەش نەکرد.

ئەو یاریزانە لە یانەی پۆرتۆوە بە بڕی ٣٤ ملیۆن پاوەند هاتە میلان، بەڵام لە ماوەی ٢٤ یاریدا تەنها دوو گۆڵی تۆمار کرد.

لە ئێستادا، یانەکانی مۆناکۆ و ڤالێنسیا نیازیان هەیە ئەو یاریزانە بۆخۆیان بگوازنەوە.

لە لێدوانێکی، جینارۆ گاتووزۆی راهێنەری یانەی ئەی سی میلان رایگەیاند، ئەندرێ خۆی چووە یانەیەکی دیکە تاکو بتوانێت زیاتر یاری بکات، بەڵام من بڕوام وایە ئەو دەتوانێت یاریزانێکی گرنگ بێت بۆ ئێمە.

میلان بە کۆکردنەوەی ٥٥ خاڵ پلەی چوارەمی خولی ئیتاڵی گرتووە و سبەی شەممەش بەرامبەر بە پارما یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button