ئیسپانیاگرنگترین

پیکێ سەرۆکی یانەکەی بە بوکەڵە ناو دەبات

تادێت قەیرانی کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا روو لە خەست بوونەوەیە و نوێترین پێشهاتەکانیش هەواڵی دڵخۆشکەرنین.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەوەی جۆسیب بارتۆمیۆی سەرۆکی بارسا کۆمپانیایەکی ریکلامی بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر چەند ئەستێرەیەکی یانەکە لە توڕە کۆمەڵایەتیەکان دا،تادێت کاردانەوەکانی ناوخۆی یانەکە لە هەڵکشاندان.

دوێنی بارتۆمیۆ لەگەڵ سێ کاپتنەکە و راهێنەردا کۆبووەتەوە بۆ دڵنیاکردنەوەیان لە نادروستی ئەو باسە بەڵام بەگوێرەی مارکا ناوبراو نەیتوانیوە بڕوایان پێبهێنێت.  ئەمڕۆش پیکێ لە وەڵامی تویتێکدا سەبارەت بە بارتۆمیۆ تەنها بە ووشەی “تیتێلا” وەڵامی داوەتەوە کە بەزمانی کاتالانی بە مانای بوکەڵە دێت. جگە لەوەش بەڕێوبەری دارایی بارسا دەستی لەکارکێشایەوە پاش ١٥ ساڵ کارکردن لەو پۆستەدا.

بەگوێرەی هەواڵەکە بارتۆمیۆ بڕی یەک ملیۆن دۆلاری داوەتە کۆمپانیای “١٣ ڤێنچە” تاوەکو هێرشبکاتە سەر مێسی، پیکێ و گواردیۆلا لەرێگەی بەکارهێنانی هەژماری ساختە. ئەو پارەیەش بە چەکی ٢٠٠ هەزار یۆرۆیی پێداون و هەر چەکێکیش دابەشکراوە بەسەر  بەشە جیاوازەکانی یانەکەدا تاوەکو بشاردرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button