ئیسپانیائینگلتەرا

سیتی چەند یانەیەکی گەورەی ئەورووپا بە هۆکاری سزا قورسەکەیان دەزانێت

یاریگا- یانەی مانچێستەر سیتی پێی وایە یانە گەورەکانی ئەورووپا  بە تایبەت ریاڵ مەدرید و بایەرن میونشن فشاریان خستووەتە سەر یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا و ئەوان هۆکاری سزا قورسەکەیانن.

بەگوێرەی راپۆرتێکی مات سلاتەری رۆژنامەنووسی ناودار بۆ ئەتلەتیک، سەرچاوەیەک لەناو یانەی مانچیستەر سیتی پێی راگەیاندووە ئەوان لۆمەی چەند یانەیەکی ناوخۆ و هەروەها یانەکانی ریاڵ مەدرید، بایەرن میونشن و پاریس دەکەن بۆ بڕیارەکەی یوفا. دوابەدوای لێکۆڵینەوەکانی یوفا بۆ دەرخستنی راستی باسەکە، ئەو یانانە فشاریان خستووەتە یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا تاوەکو قورسترین سزای یانە ملیاردێرەکە بدرێت چونکە بە نادادپەروەری دەزانن ئەوان ساڵانە پارەیەکی زۆر لە باج بدەن و سیتیش خۆی لێ دزیووەتەوە لەرێگەی شاردنەوەی بەشێک لە داهاتەکانی.

مان سیتی هێشتا هیوای ماوە و لە ئێستادا داوای پێداچوونەوەی کردووە لە دادگای کاس، ئەو یانەیە بە هیوایە سزاکەی بۆ کەمبکرێتەوە چونکە ئەوان یەکێکن لەو یانە دەگمەنانەی لە ئێستادا هیچ بڕە پارەیەک قەرزارنین.

رۆژی هەینی رابردوو  بۆمبێکی گەورە جیهانی تۆپی پێی هەژاند کاتێک راگەیەندرا مانچێستەر سیتی بۆ دوو ساڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان سڕدەکرێت لەگەڵ سزای ٣٠ ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button