ئیتاڵیا

ئیکاردی لە ئینتەر میلان دەمێنێتەوە

واندا نارا، هاوسەر و بریکاری کارەکانی ماورۆ ئیکاردی رایگەیاند، ئیکاردی پێشبینی دەکات وەرزی داهاتوو لەگەڵ ئینتەر میلان بمێنێتەوە.

لە مانگی دووی ئەمساڵەوە، چەند کێشەیەک کەوتە نێوان ئیکاردی و ئینتەر، تەنها دوو هەفتەیە ئەو یاریزانە کێشەکانی چارەسەر بووە و هاتووەتەوە ریزی یانەکەی.

لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی ڤێریسیمۆ، هاوسەری ئیکاردی رایگەیاند:

“ماورۆ لە تۆمارکردنی گۆڵ بەردەوام دەبێت و زیاتر پێش دەکەوێت چونکە ئەو هێزی خێزانەکەمانە”

“ئێستا ئەو ئارامە و باوەش بە هەموواندا دەکات چونکە پەیوەندیەکی جوانی لەگەڵ هەمواندا هەبوو”

“ئێمە ساڵی داهاتووش هەر لەگەڵ ئینتەر میلان دەمێنینەوە”

رۆژی شەممە، ئینتەرمیلان میوانداری رۆما دەکات و یەکێکە لە یارییە گرنگەکانی خولی ئیتاڵی بۆ گەشت بە چامپیۆنزلیگی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button