ئاسیاکوردستانگرنگترین

هەڵۆکان چاویان لە خولی نایابە

یاریگا
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر یانەی هەڵۆ دوایین ئامادەکارییان بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر خاک ئەنجامدا.

شاندی یانەی هەڵۆ ئەمڕۆ لە هەولێر یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانیان ئەنجامدا، بە مەبەستی رووبەرووبونەوەی یانەی خاک لە گەڕی دوازدەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، کە بریاروایە هەردوو یانە سبەی چوارشەممە لە شاری کەرکوی رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

هەڵۆ بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ بە بێ ئەوەی لە هیچ یارییەکی ئەم وەرزە تووشی دۆڕان بن، پلەی دووەمی ریزبەندیان گرتووە و بە بردنەوەیان لە خاک، ئەوا بە شێوەیەکی فەرمی گەیشتنیان بۆ خولی نایاب مسۆگەر دەکەن.

Back to top button