ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارتیمیۆ لە رێگەی هەژمارەی ساختە دژی یاریزانانی یانەکەی دەوەستێتەوە

یاریگا
خۆزێ ماریا بارتیمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بە دروستکردنی چەندین هەژمارەی ساختە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، دژایەتی یاریزانانی یانەکەی دەکات.

کادێنا سێر ئاشکرایکردووە کە سەرۆکی بلاوگرانا گرێبەستێکی بە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ کۆمپانیای I3 Ventures واژۆ کردووە بۆ ئەوەی چەندین هەژمارەی ساختە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی فەیس بوک، تویتەر، ئینستاگرا و چەندن تۆری دیکە دروست بکەن، لە پێناو ئەوەی دژی یاریزانانی یانەکەیان لە سەرووی هەمووشیانەوە لیۆنێل مێسی بوەستنەوە و بەم رێگەیە و بەشێوەیەکی نهێنی خۆیان بەسەر ئەواندا زاڵ بکەن.

هەرچەندە یانەی بارسێلۆنا ئەو گرێبەستەی پشت راستکردووە، بەڵام ئەو تۆمەتانە بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button