ئیتاڵیا

یۆرگن کڵۆپ: حەز دەکەم لازیۆ خولی ئیتاڵی بباتەوە، لەبەر ئەوەی…

یاریگا- یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی خوازیارە یانەی لازیۆ ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی، هۆکار بۆ ئەوەش دەهێنێتەوە.

لە لێدوانێکیدا کڵۆپ گوتی: “هاندەری یانەی لازیۆم بۆ بردنەوەی خولی ئیتاڵی، لەبەر ئەوەی لۆکاس لیڤای یاریزانی پێشووتری ئێمە ئێستا لەوێیە، هەروەها دەبنە سوپرایزێکی جوانیش کە ببنە پاڵەوانی ئەم وەرزە. لەگەڵ داوای لێ بوردنیشم لە ئەنتۆنیۆ کۆنتی و ماوریزیۆ ساری.”

بە بردنەوەی لازیۆ لە ئینتەر میلان، لە میانی یارییەکانی هەفتەی 24ی خولەکە، کوڕانی پایتەخت بازیان دا بۆ پلەی دووە بە جیاوازیی تەنها خاڵێک لە یوڤێنتووس و، ئینتەر میلانیش بۆ پلەی سێیەم.

لۆکاس لیڤای بەڕازیلی، دوای دە ساڵ یاریکردن لە ڕیزەکانی لیڤەرپووڵ، ساڵی 2017 ئەزموونەکانی خۆی گواستەوە بۆ لازیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button