ئیسپانیا

فەرمی: یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕێگە بە بارسێلۆنا دەدات یاریزانێك بهێنێتە ڕیزەكانی

یاریگا: یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕایگەیاند كەوا ڕەزامەندی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیایان بەدەستهێناوە بۆ هێنانی یاریزانێك لە شوێنی عوسمان دیمبلی.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یانە كەتەلۆنییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە پێشكەشی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیایان كرد جۆری پێكان و ماوەی دووركەوتنەوەكەی دیمبلیان خستە ڕوو تا ڕەزامەندی هێنانی یاریزانێكی شوێنگرەوە بەدەست بهێنن.

ئەمڕۆ یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داواكەی بارسێلۆنای قبوڵ كرد و ڕەزامەندیان دەربڕی بۆ هێنانی یاریزانێكی نوێ سەرەڕای داخستنی بازاڕی گواستنەوەی زستانە.

لە یاسای یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیادا هاتووە هەر یانەیەك بۆی هەیە لە دەرەوەی بازاڕی گواستنەوە یاریزانێك بهێنێتە ڕیزەكانی ئەگەر یەكێك لە یاریزانەكانی یانەكە تووشی پێكانێكی درێژخایەن بێت كە ماوەی چاكبونەوەی لە پێنج مانگ كەمتر نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button