یاریگا

دوو یانەی ئیسپانی هەوڵی گواستنەوەی ئەگوێرۆ دەدەن

یاریگا
دوای راگەیاندنی سزاکەی سەر یانە مانچێستەر یونایتد و دوورخستنەوەی ئەو یانەیە لە دوو چامپیۆنزلیگی داهاتوو، چاوەڕێ دەکرێت چەند یاریزانێک ئەو یانەیە جێبێڵن.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە هەردوو یانەکەی پایتەختی وڵاتەکەیان واتە ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی سێرخیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری ئارجێنتینایی ئەو یانەیە دەست پێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو بە فەرمی داواکانیان پێشکەش بەرپرسانی یانەکە بکەن.

ئەگوێرۆ سەرەتای وەرزی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 32 ساڵ و هەروەها تاوەکو هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button