ئه‌ڵمانیا

یاریزانێكی لایپزیگ: ئێمە نامانەوێت نەیمار و میسی بهێنینە ڕیزەكانمان

یاریگا: ئیمیل فۆرسبێرگ، یاریزانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی پێی وایە یانەكەی ئامانجی ئەوەی نیە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی گەورە بكات وەك میسی و نەیمار.

یاریزانە سویدیەكە لە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەكان ووتی: لێرە ڕای بچووك بۆ گەورە گرنگە، ئەگەر یەكێك بێتە ڕێگامان ئەوا هەوڵ دەدەین سەربكەوین بە سەریاندا لە نێو یاریگا نەك دەرەوە، هەست بە گەورەی ناكەین بەڵام دەتوانم بڵێم ئێمە باشترین یانەی ئەڵمانیاین ، هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێش دەچین.

هەروەها ووتیشی: ئێمە بەو شێوەیە بەرەو پێش دەچین كە یاریزانی تەمەن بچووك بهێنینە ڕیزەكانمان دواتر ئاستی بەرەو پێش ببەین، نەك یاریزانی گەورەی وەك نەیمار و میسی بهێنین.

لایپزیگ لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئەڵمانی دێت بە جیاوازی یەك خاڵ لەگەڵ بایرنی پێشەنگ ، هەروەها لە قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگیش ڕووبەڕووی تۆتنهام دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button