ئینگلتەراگرنگترین

بەپەلە : مانچێستەر سیتی دوو ساڵ لە چامپیۆنزلیگ دوورخرایەوە

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی لە بڕیارێکی کتوپڕ و سەرسوڕهێنەردا رایگەیاند یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی  بە توندی سزاداوە لەسەر شکاندنی یاساکانی

ئەنجومەنی یاسایی کۆنترۆڵی ئابووری یوفا رایگەیاند  “مان سیتی بە زەقی چەند یاسایەکی مۆڵەتی یانەکانی یوفا و یاری خاوێنی شکاندووە لەرێگای زیاد نوسینی داهاتی لە رێگەی سپۆنسەرەکانی لە  هەژماری تایبەتی خۆیاندا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٦”.

بەمەش ئەو یانەیە بۆ دوو وەرزی داهاتوو لە خولی پاڵەوانەکان سڕدەکرێت و هەروەها سزای دارایی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ درا.

تاکە هیوای ئەو یانەیە سکاڵا تۆمارکردنە لە دادگای کاس ( دادگای سەرپێی تۆپی پێ) و لەباری مانەوەی سزا وەک خۆی ئەو یانەیە زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت.

لە یەکەم کاردانەوەشدا هەرزوو یانەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ناڕەزایی خۆیان نیشاندا لە بڕیارەکەی یوفا.

بابەتی زیاتر

Back to top button