ئیتاڵیا

ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕۆناڵدۆ و زاڵاتان، یاری نێوان میلان – یوڤی زەقتر دەکاتەوە

یاریگا- شەوی داهاتوو لە میانی یاری پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا، یاریگای سان سیرۆ، دەبێتە مەیدانی یاریی نێوان ئەی سی میلان و یوڤێنتوس، کە هاوکات ڕووبەڕوو بوونەوەی دوو ئەفسانەی زیندووی تۆپی پێش دەبێت. میلان بە سەرکردایەتی زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و خانمە پیرەکەش بە سەرکردایەتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

پێشتر ئەو دوو سوپەرستارە لە یانە جیاوازەکانیتر ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، ژمارەکانیشیان لە دژی یەکتر بەم شێوەیەن:

– ساڵی 2008/2009 ئینتەر و مانچستەر لە چامپیۆنزلیگ بەر یەکتر کەوتن و ڕۆناڵدۆ توانی گۆڵێکی بردنەوەی 2-0ی یانەکەی تۆمار بکات دژی ئیبرا و هاوڕێکانی.

– دواتر سوڵتانی سویدی ڕووی کردە بارسێلۆنا و توانی لە نۆڤەمبەری ساڵی 2009 کلاسیکۆدا گۆڵ لە دۆن و یانە نوێیەکەی، ڕیاڵ مەدرید، تۆمار بکات.

– هەر لە چامپیۆنزلیگ، بەڵام ئەم جارە زاڵاتان لە یانەی ئەی سی میلان بوو، لە ساڵی 2010 دۆن توانی تۆڕی یانەکەی ئیبرا بهەژێنێت و بردنەوە بەسەر میلاندا تۆمار بکەن.

– پێنج ساڵ دوای ئەوە، لە یاری ڕیاڵ و پاریس سان ژێرمان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە. لە یاری کەمدا 0-0 و لە گەڕانەوەدا ڕیاڵ بە گۆڵێکی بێ وەڵام براوە بوون.

– لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش، لە یاریەکی مێژووی و لە بیر نەکراودا، کە تێیدا هەڵبژاردەکەی سەرخست بۆ مۆندیالی 2014, توانی هاتریک لە دژی سوید بکات. ئەگەرچی زاڵاتانیش دوو گۆڵی لە پورتوگالیەکان کرد.

لەوانەوە دەردەکەوێت کە هەردوو ئەستێرەکە هەشت جار لە دژی یەکتر یارییان کردووە و کورتەی ئامارەکانیان بەم شێوەیە:

– ڕۆناڵدۆ چوار یاری براوە بووە، زاڵاتان جارێک. لە سێ یاریشدا یەکسان بوونە.

– دۆن پێنج گۆڵی گۆڵی تۆمار کردووە، لە بەرامبەردا سوڵتان سێ گۆڵی هەیە

ئامارەکانی ژیانی پیشەگەرێتی هەردوو ئەفسانەکەش بەم شێوەیە:

ڕۆناڵدۆ: 996 یاری، 624 گۆڵی بۆ یانەکانی تۆمار کردووە

ئیبراهیمۆڤیچ: 903یاری، 474 گۆڵی بۆ یانەکانی تۆمار کردووە

گۆڵ بە درێسی هەڵبژاردەکانیانەوە:

ڕۆناڵدۆ: 99 گۆڵ

ئیبراهیمۆڤیچ: 62 گۆڵ

* کۆی گۆڵکردن لە ژیانیاندا:

ڕۆناڵدۆ: 723 گۆڵ

ئیبرا: 535 گۆڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button