ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا: لە مەدرید نەبەینەوە رەنگە دەربکرێم

یاریگا-پێپ گواردیۆلا دان بەوەدا دەنێت رەنگە بکەوێتە ژێر هەڕەشەی دوورخستنەوە ئەگەر نەتوانێت شكست بە ریاڵ مەدرید بهێنێت لە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکاندا.

لەگەڵ نزیک بوونەوەی ئەو قۆناغەدا پرسیاری یارییە ئاگرینەکەی مان سیتی و مەدرید لە گواردیۆلا کرا ئەویش لە وەڵامدا وتی ” بردنەوەی ئەو ناسناوە زۆر زۆر ئەستەمە، لە ١٠٠ ساڵەی مێژووی مان سیتی هەر ١٠٠ جارەکە شکستی هێناوە. خەڵک هەیە لە من رازییە و خەڵکیش هەیە رازی نیە بەڵام خەون بەوەوە دەبینم لە ریاڵ مەدرید ببمەوە و زۆر چێژ لەو یارییەش دەبینم. بگرە رەنگە ببێتە بەختەوەرترین ساتی کاروانی من. ئەگەر سەرنەکەوین رەنگە بەڕێوبەر یاخود بەڕێوبەری وەرزشی بێن و بڵێن تۆ باش نیە و خولی پاڵەوانەکانمان دەوێت و دەرت دەکەین”.

یاری قۆناغی ١٦ی نێوان ریاڵ مەدرید و مانچێستەر سیتی لە ٢٦ی ئەم مانگەدا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت و یاری گەڕانەوەش لە خاکی ئینگلتەرادا لە ١٧-٣ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button