ئیتاڵیا

یوڤی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئالیانز ئەرینا درێژکردەوە

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی واژۆی لەسەر گرێبەستێک کرد بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ گروپی ئالیانز تاوەکو ٢٠٣٠.

ئالیانز تا ١٠ ساڵی دیکە سپۆنسەری یۆڤی دەبێت و ناوی یاریگاکەی هەڵدەگرێت. گرێبەستەکەی پێشوو لە ٢٠٢٣ بەسەردەچوو بەڵام لە هەمبەر درێژکردنەوەی تاوەکو ٢٠٣٠ دا  یۆڤی بڕی ١٠٣ ملیۆن یۆرۆی دیکە وەردەگرێت.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە بەشێوەیەکی بەرچاوتر لۆگۆی ئالیانز لەنێو یاریگادا لە کاتی یاری و مەشقەکانی یوڤێنتۆس دەبینرێت.

یۆڤی بەجیاوازی گۆڵ لە پلەی دووهەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیدایە بە هاوبەشی خاڵ لەگەڵ ئینتەرمیلان دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button