ئه‌وروپا

ڕۆناڵدۆ: نەمدەویست بڕۆم لە بارسێلۆنا بەڵام ناچاریانكردم

یاریگا: ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی دیاری تۆپی پێ و هەڵبژاردەی بەڕازیل ئەوەی ئاشكرا كرد كە نەیدەویست بارسێلۆنا جێبهێڵێت لە ساڵی 1997.

دیاردە لە هەمان ساڵ یانە كەتەلۆنییەكەی بەرەو ئینتەر میلانی ئیتاڵی جێهێشت.

لە ساڵی 2018 جوان گاسپارت سەرۆكی پێشووی بارسێلۆنا ئاشكرایكرد كە ئینتەر میلان گرێبەستێكی گەورەیان پێشكەشكردووە بە بڕی 28ملیۆن یۆرۆ كە سەخت بووە بگەڕێندرێتەوە.

دیاردە لە چاوپێكەوتنیدا بۆ تۆڕی DAZN ووتی: گرێبەستەكەم لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ كردەوە لە كۆتایی وەرز ، پاشان پەیوەندیم بە هەڵبژاردەكەمەوە كرد لە دوای پێنج ڕۆژ پەیوەندیان پێوە كردم و ووتیان ناتوانیت بەردەوام بیت لەگەڵمان، من دەمویست بمێنمەوە بەڵام بەدەست من نەبوو.

دیاردە لە ڕێگای ڕیاڵ مەدریدەوە دووبارە گەڕایەوە ئیسپانیا لە ساڵی 2002 دوای بردنەوەی جامی جیهانی لەگەل هەڵبژاردەكەی.

سەبارەت بەو ماوەی لە ڕیاڵ بوو ووتی: لەگەل ڕۆبەرتۆ كارلۆس یاریم كردبوو لە بەڕازیل بەڵام باسی ڕیاڵی بۆ كردم و دەمویست ئەوە ببینم، كاتێك هاتمە یانەكە هەمان شت بوو كە كارلۆس پێێ ووتبووم.

لە كۆتایشدا ووتی: نامەوێت بڵێم كام سەردەم بۆ من باشترین بوو لە هەموویان چێژم وەرگرت ، تۆپی پێم خۆش ئەویست.

بابەتی زیاتر

Back to top button