ئه‌مریکاگرنگترین

کوڕەکەی پێلێ : باوکم شەرم دەکات ماڵەوە جێبهێڵێت

یاریگا-پێلێ گەوهەری رەشی بەڕازیلی نایەوێت ماڵەوە جێبهێڵێت و کەس بیبینێت پاش لەدەستدانی توانای رۆیشتن و ناجێگیری باری تەندروستی.

ساڵی رابردوو پێلێ بەپەلە نێردرا بۆ خەستەخانە بەهۆی هەوکردنی میزڵدان بەڵام لەوکاتەوە تا ئێستا بەردەوام کێشەی تەندروستی هەیە و ئازاری بڕەبڕەکانیش توانای رۆیشتنی لێبڕیووە.

ئێدینهۆی کوڕی بۆ گلۆبۆ وتی “وێنای بکە، ئەو پادشایەکە و خاوەنی بەژن و باڵایەکی رێک بوو ئێستا تەنانەت توانای رۆیشتنیشی نیە. ئەو شەرم دەکات و هەست بە شەرمەزاری دەکات، نایەوێت خەلك بیبینن و لە هیچ چالاکیەک بەشداربێت کە لە دەرەوەی ماڵەوە بێت”.

پێلێ تەمەنی گەیشتووەتە ٧٩ ساڵ و براوەی سێ جامی جیهانییە ئەو خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵە بە ١٢٨١ گۆڵ لە ١٣٦٣ یاریدا. ماوەی ٢١ ساڵ لە یاریگاکاندا بووە و خاوەنی ٧٧ گۆڵیشە لە ٩١ یاری بۆ بەڕازیل.

بابەتی زیاتر

Back to top button